421 کوردستان

راگەیەنراوی كەشناسی لە بارەی بەفروبارانی دوو رۆژی داهاتوو

12:29 - 17/01/2026

زەمەن - هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری بەفر و باران هەیە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەممە، 17-1-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچەی ڕۆژئاوای هەرێم، وە بارینی کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. 
 
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین کەشی سبەی یەکشەممە، 18-1-2026، لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ نمە باران، کە سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پاڕیزگای کەرکووک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکانی هەرێم دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

پیرمام : 7 پلەی سیلیزی

سۆران : 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن