لەدەرئەنجامی شەڕی (مەزڵوم عەبدی)و (احمد الشرع) وریانەبین فاشیزمی نەتەوەیی و فاشیزمی ئایینی بەرهەم دێت!!
1/17/2026 10:56:00 AM
كامەران بابان زادە
بەچەند ناونیشانیک دەست
پێدەکەم
ئەمەی روودەدات (سیاسیی)یە
نەک (ئایینی)..
نکۆڵی لەوە ناکرێت
شوناسی بیروباوەڕی احمد شرع دروشمی ئیسلامیەو بیروباوەڕی مەزڵوم عەبدی و تیمەکەی نەیارن
بەو دروشمانە، لێدوانەکان و دروشمی پێشینەیان ، بوونەتە شاهید و بەئێمە ناگۆڕێت، ئەوەی
دەمێنێتەوە لەچەند خاڵێک روونی دەکەینەوە:
یەکەم: لەرووی سیاسییەوە
ئەحمەد شەرع نوێنەرایەتی ئامانجی سوریایەکی یەکگرتوو دەکات، مەرکەزی بەشوناسی عەرەبی
و دوور لەپارچە پارچەبوونە بەهەر بیانوویەکی
جیاوازی ئایینی بێت یان نەتەوەیی و مەزهەبی. بۆ ئەو مەبەستە لەسەرەتاوە وڵاتانی عەرەبی
وەکو پێش مەرج هاوکاری بوون .
لەبەرانبەردا مەزڵوم عەبدی
نوێنەرایەتی سنوورێکی جوگرافی و دانیشتوانێک دەکات زۆرینەی کوردن، واقیعی رووداوەکانی
دوای (٢٠١١) دروستی کردووە .
وەک چۆن کورد لەناو لەشکرەکەی
ئەحمەد شەرع کەمینەیە لەبەرانبەردا عەرەب لەناو لەشکرەکەی مەزڵوم عەبدییش کەمینەیە .
دوووم: ئەحمەد شەرع دەیەوێت
عەرەب لەخۆی رازی بکات و بە وڵاتانی عەرەبی بڵێت: لەرابردوو بەهۆی دۆستایەتی (بشار
الاسد) لەگەڵ ئێران و پشتبەستنی بەشیعە عەلەویەکان دەیسڕمەوە. لەرابردوو لەرایەڵەی
سیاسی عەرەبی (سعودیەو قەتەرو ئوردن و میسر …هتد) دابڕابوو، ئەوە من رێک بەپێچەوانەوە
دەگەڕێمەوە ریزی ئێوە… هاوسۆزی سیاسی و ئیعلامی عەرەبیش هەر وای ناساندووە، لەبەرانبەردا
(مەزڵوم) لەناوەندی عەرەبی و کوردی واناسراوە نوێنەرایەتی میللەتی کوردی سوریا دەکات،
وەک رەمزی کوردانی سوریا لەهەرێم و دەرەوەی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا کراوە .
هەتا ئیستا خاڵی یەکەم
و دووەم واقیعەو چووەتە فەزای گشتیەوە، هەروەکو
چۆن (ئۆجەڵان) بەراشکاوی بڵێت: دەوڵەتی کوردیمان ناوێ و لەتورکیا جیانابینەوەو کار
بۆ تورکیایەکی بەهێزو دیموکراتی دەکەین، لەو شوناسە کاڵ نابێتەوە، کەسەرۆکی پەکەکەیەو
ئەوانیش نوێنەرایەتی کێشەی کورد دەکەن لەکوردستانی باکور ئەمە بۆ مەزلوم عەبدیش
راستە…
ئایا شەڕی ئێستای مەزڵوم
و ئەلشەرع شەڕە لەنێوان فیکرەی چەپ و فیکرەی
ئیسلام؟
بەبێ دوودڵی دەڵێم (نەخێر)
چونکە:
یەکەم: جارێ هەردوولا
پێش ئەوەی ئایدۆلۆژی بن، هێزی سیاسین، هەردوولا لەپەراوێزی هەژموونی ئەمریکاو هێزە
رۆژئاواییەکان یاری دەکەن، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی وەک سیاسەتی گرتنەخۆی دوولایەنە
(احتواء المزدوج) دوو لایەنی ناکۆک دەکاتە کارتی فشار بۆ سەر یەکتر (نمونەی ئەو شێوازەمان
زۆرە)
ئەگینا ئەگەر (مەزڵوم)
و تیمەکەی بەراستی مارکسی و چەپن، خێرە روسیا لەسەریان نایەتە دەنگ؟ خێرە لەگەڵ ئەمریکا
دۆستن؟
هەتا ئەم چرکە ساتە ئەوەی
الشرع لەسەر دەوڵەتی ئیسلامی دروشمەو نەبۆتە ناوەڕۆک…لەبەرانبەر ئاریشە ناوخۆییەکان
و دەست تێوەردانە دەرەکییەکان پرۆژەی ئیسلامی بۆ چاکسازی ناوخۆیی و هێزی دەرەکی و
بێگانە ئاوەها نییە .
ئەوەی مەزڵوم و تیمەکەی
دەیکات ئەقڵیان بەوە ناشکێت لەگەڵ هێزێک مامەڵە دەکات (شەرع و جەماعەتەکەی) ئەمریکاو
ئیسرائیل و روژئاوا هەتا ئێستا قبوڵییەتی و لەلیستی تیرۆردا نەماون. سەردەمی (بەرەی نوصرە)و (جیش شام) و (داعش) نەماوە، ئەمریکا چاوەڕوانی (پەیەدە) ناکات، چۆن مامەڵەی
لەگەڵدا بکات، پاشان ئەمریکا هێندەی بەرژەوەندییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی بەلاوە
گرنگە دروشم و ریش و سیمای شەرعی بۆی گرنگ نییە، بۆیە کاتێک تیمەکەی مەزڵوم دەیانەوێت ئیسلامییەکەی الشرع رەفز بکەن و لەو رێگەیەوە
قسەی ئیستیفزازی بەرانبەر ئیسلامخوازان بکەن، لەزەرەر بەولاوە لەڕووی سیاسیەوە هیچیان
دەستناکەوێت!!!
دووەم: ئەمەی لە
(کوردستانی باشوور) هەیە، لەبەریەککەوتن و شەڕە قسە: یەکەم: لەلایەن لایەنگرانی (پەیەدە)
بۆ ئیستیفزازکردنی ئیسلامخوازان لەرابردودا، کاردانەوەی بۆ ئێستا دروستکردووە،
ناکرێت شەڕی لەگەڵ داعش هەبووە، بێت لێرە من ئیستیفزازبکات، هەڵەی کردووە…دووەم: کاردانەوەکانی
بەرانبەریش زور خراپە، چونکە نایات وڵامی لێدوانەکانی پەیەدە بداتەوە، دێت بەباڵای
دوژمنەکەیدا هەڵدەڵێت، بەم کارە خۆی لەگفتوگۆی لۆژیکی دووردەخاتەوەو خۆی دەکاتە
خاوەنی قەتل و عامەکەی بەرانبەر…
سێیەم: تێکەڵکردنی
کاروکاردانەوەی فیکری و سیاسی لەم مەیدانەدا تێکەل بووە، لەکاتی شەڕو جەنگ و ئاوارەیی
ئامۆژگاری یان رەخنە لەهەر هێزیکی سیاسی
بگرێت هەڵە دەکات، گفتوگۆی ئیسلامی بۆ نیشاندانی
خراپی عەلمانیەت، مارکسیەت، ئیلحاد…هتد، ئەگەر مەبەستت هیدایەت و چاکسازی فیکری و
بانگەوازە بۆ ئیسلام تەوقیتی گونجاوی دەوێت، ئەم تەوقیتەو بەم زمانە ئیستیفزازییە
نەک بێ بەرهەمە، بەڵکو زیانی هەیە بۆ جوانییەکانی ئیسلام .
کوردبوون و مسوڵمان
بوو دوو ئینتیمای بەدیلی یەکترنین…
من لەرووی بیروباوەرەوە
(مسوڵمانم) و لەرووی رەگەزو نەتەوایەتیەوە (کوردم) ئەو دوو ئینتمایە لەناو زۆینەی
زۆری میللەتی ئێمەدا هەیەو پێکەوەی وەرگرتوەو پێکەوەی قبوڵەو واز لەهیچیان ناهێنێت
بۆ ئەوەی تریان، هەرچەند لێرەو لەوێ پێچەوانەی ئەو قەناعەتە گشتییە هەبووبێت، کاتی
و کەمینەو سنووردارو ناشاز بووە .
دەبێت ئەوە بزانین بەلێدوانە
نەشازەکانی تیمەکەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لێک دانابڕێت، ئەمە شەپۆلێکی کاتیەو
تێدەپەڕێت، پیاوی ژیر بەرپرسانە مامەڵە دەکات و بەکەمێک ئاو ناکەوێتە مەلەوانی .
نابێت بەهەڵەی مەزڵوم
و تیمەکەی بەرانبەر ئیسلام و ئەحمەد شەرع و تیمەکەی بەرانبەر کورد، لێرە درز بخاتە
تەواوکاری ئەو دوو ئینتیمایە..
ئەگەر بۆنی فاشیزمی ئاینی
و فاشیزمی نەتەوەیی بکەین
دەبێت رێگەی لێ بگرین هەتا جوانییەکانی پێکەوەبوون تێک
نەچێت .