بافڵ تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید چیایان وت؟
01:27 - 17/01/2026
زەمەن -هەواڵ
شاندێکی باڵای یەکێتیی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری
سلێمانی كۆبونەوە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیشیان تایبەتە بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ
کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، 17ی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بارەگای
سەرەکیی نەوەی نوێ کۆبوونەوە. ئەم دیدارە بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای هەردوو لایەن
بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکرێن.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ، پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی
کوردستان و دەستپێکردنی خولی شەشەمی یاسادانانە. هەردوو لایەن گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان
و ڕێکارە یاساییەکان دەکەن بۆ ئەوەی پەرلەمان وەک بەرزترین دامەزراوەی یاسادانان لە
هەرێمی کوردستان دەست بە کۆبوونەوە و ئەرکەکانی بکاتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی
نێوان هێزە سیاسییەکان دەکرێت. یەکێتی و نەوەی نوێ هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەم گفتوگۆیانەوە
بگەینە لێکتێگەیشتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی
کە بوونەتە هۆی دواکەوتنی کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان.
له كۆنگره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند:
*ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی
شاسوار عه‌بدولواحیدم به‌لاوه په‌سه‌ند بوو.
*ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه
بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه.
*سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نێك
ده‌كه‌ین. كاكه حه‌مه ره‌نگه ئاماده‌نه‌بێت بێته ناوئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێمه.
*هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه
گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك چاك بكرێت.
*له‌گه‌ل نه‌وه‌ی نوێ
فراكسیۆنه‌كانمان رێكخستووه.
*ئه‌وه‌ی نایه‌ته ناو
ئه‌م رێككه‌وتنه، رازیه به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه.
*ده‌بینه به‌شێك له
حكومه‌ت و ئیشه‌ڵا حكومه‌ت ده‌گرینه ده‌ست.
*هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ
پارتی نییه.
*غه‌ڵه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه
ئێمه رێكنه‌كه‌وین، غه‌ڵه‌ته‌كه ئه‌وه‌نییه ئێمه رێكبكه‌وین.
*ئیشه‌ڵا له‌گه‌ڵ پارتی
رێكده‌كه‌وین و حكومه‌تێك دروست ده‌كه‌ین.
لای خۆیه‌وه شاسوار عه‌بدولواحید وتی:
*رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ
یه‌كێتی سه‌ر بگرێت، باڵانسی هێز ده‌گێڕینه‌وه
* ئێمه داوای هیچ ده‌ستكه‌وتێكێكی
سیاسی و كه‌سیمان نه‌كردووه.
*ناكرێت تا كۆتایی پارتی
فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم بێت.
*هه‌موومان به‌تایبه‌تی
یه‌كێتی و پارتی فریا نه‌كه‌وین، ره‌نگه هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌ده‌ستی
بده‌ین.
*ئه‌م رێككه‌وتنه بۆئه‌وه‌یه حوكمڕانییه‌كی باشتر بێت و بۆ دژایه‌تی كه‌س
نییه.