بەپەلە.. بەرزترین سەرما تۆماردەکرێ و پلەی گەرما تا ١٧ پلە دێتە ژێر سفر
01:10 - 19/01/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ 19ی مانگ،
بارستەی هەوای زۆر ساردی جەمسەر تائێستا نەگەیشتوە، بەس نمە باران دەبارێت لەگەڵ ئەوه‌شدا،
ئێواره‌ی ئەمڕۆ 19ی مانگ بۆ شەو دەگاتە سەر باکوری ڕۆژئاوای هەرێم، دواتر شۆڕ دەبێتە
بۆ هەموو ناوچەکان.
سالار حاجی عەلی
شارەزای کەش و هەوا بە «زەمەن»ی وت : بۆ سبەینێ 20ی مانگ، هیچ بڕە شێیەک نامێنێت، ڕاسته‌وخۆ
بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور (كه ڕه‌نگى شینه له‌نه‌خشه‌كه‌دا) زیاتر داده‌بەزێت‌و
باڵدەکێشێت به‌سەر ناوچەکان‌و سه‌رمایه‌كى به‌هێز ده‌هێنێت.
رونیشیکردەوە «
شەوی 20 لەسەر 21ى ئه‌م مانگه، شەوه‌كه‌ى زۆر سارد دەبێت‌و پلەکانی گەرما ده‌چێتە
ژێر سفره‌وه، لەناوچە سنوریەکان 10 بۆ 17 پلە ده‌چێته ژێر سفره‌وه، لەناوچە
شاخاویەکان نزیک 5 بۆ 12 پلە ده‌چێته ژێر سفرو لەناوشارەکانیش 0 بۆ 9 پلە لەژێر
سفره‌وه، ئەم بارستە هەوا ساردە 17 بۆ 21 کاتژمێر دەمێنێتەوە،
ئاماژەیشی بۆ ئەوە
کرد کە بۆ ڕۆژانی دوایی جارێکی دیكه شەپۆلێکی بەفرو باران بۆ ڕۆژی 22ی مانگ دەستپێده‌کاتەوە،
جارێ بڕەکەی دیارینەکراوە چۆن دەبێت».