دۆخی شەڕ ئاڵۆزتربوو هەسەدە داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەكات
02:47 - 17/01/2026
زەمەن - هەواڵ
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
"هه‌سه‌ده" به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌نجام درابوو، وابڕیاربوو كه هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق دوای ته‌واوكردنی
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بچنه ناو شارۆچكه‌كانی دێر حافر و مه‌سكه‌نه له ڕۆژهه‌ڵاتی
حه‌له‌ب.
به‌ڵام دیمه‌شق مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كرد و
پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانمان به ته‌واوی بكشێنه‌وه، هاته ناو شارۆچكه‌كانه‌وه.
ئه‌مه‌ش دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری دروستكرد كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كاردانه‌وه‌ی
جددی هه‌بێت.داوا له وڵاتانی زلهێز ده‌كه‌ین كه چاودێری رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن،
به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی
زیاتر.