82 کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاوتوێ دەکات

04:46 - 21/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە و پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ بکات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڵاوکرایەوە و تێیدا، بڕگەی سێی کارنامەکە دیاریکراوە بۆ قسەکردن لەسەر شاییستە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد.

هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت خەرجکردنی موچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدوادا بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن