50 کوردستان

​مامۆستا عەتا: یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق بەو خێراییەو لە كەمتر لە 10 رۆژدا قەرەبووكردنەوە ئەنجام دەدەین

04:14 - 20/12/2025

زەمەن_هەواڵ

کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، میکانیزمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی کارەساتەکەی چەمچەماڵدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بە قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە عیراقدا هەر پرۆسەیەکی قەرەبووکردنەوە بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، بەڵام ئەوان لەلایەن کۆمسیۆنەکەیانەوە نەیان هێشتووە بگاتە 10 رۆژ قەرەبوکردنەوەکە دەستپیدەکات.

وتیشی، رۆژی دووشەمە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکرێت و هاوکارییە مادییەکانیش لە رێگەی چەک بەسەر ئە ماڵانەدا دابەشدەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەرێگەی لیژنەیەکەوە ئەنجامدەدرێت کە بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێم پێکهێنراوە.

رونیشیكردەوە تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ.

عەتا محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدەوارن هاوکارییەکان بەشی قەرەبووکردنەوەی هەموو زیانلیکەوتووان بکات، هەروەها چاوەڕوان دەکەن هاوکارییە مادییەکان زیاتر ببێت، وەک چۆن لە چەند رۆژی رابردوودا چەند لایەن و خێرخوازێک بەڵێنی ئەوەیان داوە کە هاوکاری مادی بخنەسەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنەکە.

هاوکات، د.ئەحمەد ئەنوەر، کە وەک سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان دیاریکراوە، ڕایگەیاند: "ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە قەرەبووی ئەو خێزانانە دەکرێتەوە کە ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە." ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەکە بە سێ هەنگاو بەڕێوەدەچێت و هیوای خواست ئەو پارەیەی کۆکراوەتەوە بتوانێت ئەرکی سەرشانی زیانلێکەوتووان کەم بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەحمەد ئەنوەر، ئاشکرایکرد، "بەڕێز قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینبکرێت."هەروەها جەختی کردەوە، ئەو هەژمارە بانکییەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری دانراوە، داناخرێت.
.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن