سه‌رماكه ورده ورده ده‌شكێ
10:51 - 19/12/2025
زه‌مه‌ن - هه‌واڵ
له ئەمڕۆ هه‌ینیه‌وه پلەکانی گەرما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه‌و ورده ورده سه‌رماكه ده‌شكێ.
فه‌رمانگه‌ی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە
راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی
گەرماش کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک
دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 16، سلێمانی: 14، دھۆک: 16، کەرکوک: 18، ھەڵەبجە:
16، زاخۆ: 17، سۆران: 14، گەرمیان: 18 پلە.