15 کوردستان

گەنجێکی کوردی ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

02:04 - 21/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 دادگای باڵای ئێران بڕیاری دادگای شۆڕشی ورمێی بۆ لە سێدارەدانی میحراب عەبدوڵڵازادە، گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٧ ساڵانی خەڵکی شارەکە کە لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ دەستگیرکراوە، پەسند کرد.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، سزای لەسێدارەدانی میحراب عەبدوڵڵازادە، لە لایەن لقی ٩ی دادگای باڵای ئێرانەوە پشتراستکراوەتەوە کە لە رۆژی پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مێحراب عەبدوڵڵازادە کە ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ راگیراوە، لە بڕیارەکە ئاگادار کراوەتەوە.

ناوبراو بە کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیج، کە هێزێکی سەر بە سوپای پاسدارانە، تۆمەتبار کراوە.

میحراب عەبدوڵڵازادە پاییزی ساڵی 2022 دەستگیرکرا و هاوینی ساڵی رابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگەی شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە بەتۆمەتی "بەغی" واتا ئەندامێتی لەو گرووپانەی دژی حکومەتی ئیسلامی چاڵاکی چەکدارانەیان هەیە، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن