یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ هاوڵاتیانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە
02:27 - 18/12/2025
زەمەن_هەواڵ
یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگەدارییەکی بۆ هاووڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ هاوڵاتیانی ناوچەکەی ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی ٢٠٠ لیترە و بەرامبەرە بە ١٠٤ هەزار دینار، بە پێوەری زیرەک-عەدادیش دەپێورێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردوەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی کارتیان نوێ نەکردوەتەوە، بۆ ئێستا ناتوانن نەوت وەربگرن، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوامە و دەتوانن پاش نوێکردنەوەی کارتەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەوت وەربگرن.