20 کوردستان

فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کاراکرایەوە و دەتوانن خۆتان تۆمار بکەن بەڵام بەپارەر

03:31 - 20/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک کارا کراوەتەوە و ئەو کەسانەی خۆیان لە سیستمە تۆمارنەکردبوو، دەتوانن ئێستا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئ ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی ، ئاماژەی بەوەکرد: قۆناغی خۆتۆمارکردنی بێبەرامبەر لە ئێستادا کۆتایی هاتوووە و هەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار بکات دەبێت شەش هەزار دینار لە رێگەی ڤیزا کارتەوە بۆ ئەو مەبەستە بدات.

دەشڵێت: ئەوانەی دەیانەوێت ناوەکانیان چاک بکەن، ئەوانیش لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دەبێت بڕی شەش هەزار دینار بدەن. 

ئاراس محەممەد باسی لەوەشکرد، سەرەتا بۆ چاککردنی ناو یان ئەوانەی ناویان تۆمارنەکردبوو بۆ هەریەکەیان 11 هەزار دینار وەردەگیرا، دواتر کرایە شەش هەزار دینار؛ گوتیشی: "هەرکەس خۆی تۆمار بکات، بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ دەگەڕێتەوە".

هاوکات، لە ٥ـی٣ی ٢٠٢ــەوە  گواستنەوەی فۆرمی خۆراک و زیادکردنی ناوی منداڵ، هەروەها هەموو ئەو خێزانە نوێیانەی دروستبوون، نەیانتوانیوە ببنە خاوەن فۆرمی خۆراکی تایبەت بە خۆیان بۆ بەشەخۆراکی مانگانە؛ هاوکات گواستنەوەی فۆرم و زیادکردنی ناوی منداڵ تاوەکو ئەمڕۆ کارا نەبووە. بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی وتی: "تاوەکو ئەمڕۆ روون نییە کەی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکرێنەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن