102 کوردستان

ئەمڕۆ ئەو كرێكارانەی لەكەرتی تایبەت 15 تا 20 ساڵ خزمەتیان هەیە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن

10:58 - 21/12/2025

زەمەن - هەواڵ

 ئەمڕۆ تاكو كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی كەرتی تایبەت دەکرێ و كرێكاران سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی 12ـی 2025.

 شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی "ناوخۆی ھەرێم" دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سبەی سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی (12)ـ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەشڵێت، "بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵ، داوا لە کرێکاران دەکەین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانى بانکى ناوبراو بکەن بۆ ئەوەى موچەکانیان نەکەوێتە ساڵی نوێ".

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار کرێکاری خانەنشینکراو موچە وەردەگرن و لە پرۆسەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا، 5%ـی موچەی کرێکار و 12%ـی داهاتی خاوەن پرۆژە دەخرێتە سەر سندوقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە خانەنشینبون، خانەنشینییەکەی پێدەدرێت.

بەپێی یاسا بەرکارەکان و ڕێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە، بۆ ئافرەتانیش 15 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە، لە هەرێمی كوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ نزیكە 144 هەزار و 930 کرێکار کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن