9 کوردستان

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی 15 ملیاری تێپه‌ڕاند

11:25 - 19/12/2025


زه‌مه‌ن - ئابوری

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌؛ لە رۆژی 13ى12ى2025  تا 19ى12ى2025 ، بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دینار بووە.

بە شێوەیەک بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دینار بووە، بەجۆرێك كە %94ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %6ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.

پێشتر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له‌ وێب سایتی شه‌فافیه‌ت  گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه‌ ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه‌ نیه‌"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن