30 کوردستان

پولێکی دۆمینە لە گەدەی گەنجێک دەرهێنرا

12:29 - 18/12/2025

زەمەن_سلێمانی

 

 د. هیوا ئەبوبەکر بڵاویکردەوە، تیمی هەناوبینی پێشکەوتووی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری بەسەرپەرشتی توانیان تەنێکی نامۆ (پولێکی دۆمینە) لەگەدەی مێرمنداڵێک دەربهێننەوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دکتۆر هیوا ئەبوبەکر پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، ڕایگەیاند: دوێنێ چوارشەممە، ١٧ی١٢،  لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری لەشار سلێمانی تیمێکی پێشکەوتووی هەناوبینی کە پێکهاتبوون لە پزیشکی پسپۆڕی هەناوبینی و پزیشکی بێهۆشکاری پەرستارانی تایبەتمەندی هەناوبینی و یاریدەدەرانی بێهۆشکار دوای هەوڵێکی زانستی چڕ، توانیان پولێکی دۆمینە کە لەلایەن مێرمنداڵەکەوە قوتدرابوو لە گەدە دا وەستابوو دەربهێننەوە.

ئە دکتۆرە کە باسی لەوەشکردووە، شایانی باسە بەگشتی دەرهێنانەوەی تەنی نامۆ لە گەدە کارێکی زۆر دژوار نیە، بەڵام بەهۆی قەبارە و شێوە و پێکهاتەی پولی دۆمینە کارێکی ئاسان نەبوو، بۆیە چەندین ئامێری تایبەت لەلایەن تیمەکەوە بەکارهێندرا تا توانیان بەسرکەوتوویی پولەکە دەربهێننەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن