73 کوردستان

کوێستان محەممەد: ڕێژەى منداڵانى ئۆتیزم زیادیکردووە

01:57 - 14/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە ئۆتیزم ڕووی لە زیادبوون کردووە و هاوکات، ژمارەی سەنتەرەکانیش زیادی کردووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاشکرایکرد، بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان، ژمارەی سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەشت سەنتەرەوە لە کابینەی پێشوو، بۆ 58 سەنتەر لە ئێستادا زیادیکردووە.
دەشڵێت: لە کۆی ئەو ٥٨ سەنتەرەی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ٤٧ سەنتەریان لە کەرتی تایبەت (ئەهلی)ن و تەنیا ١١ سەنتەریان حکومین.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشداوە، لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە ئۆتیزم ڕووی لە زیادبوون کردووە.

زۆربوونی ژمارەی سەنتەرەکان و دروستبوونی کێبڕکێ لەنێوانیاندا، بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکان، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئەو خێزانانەیە کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن