21 کوردستان

وتارى ئەمڕۆ هەینی تەرخانبکەن بە ڕووداوى لافاوەکە

10:56 - 19/12/2025

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ

 

 بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی چەمچەماڵ، داوا لە سەرجەم پێشنوێژ و وتارخوێنەکانی سنووری شارۆچکەکە دەکات، وتارى ئەمڕۆ هەینییان تەرخانبکەن بە ڕووداوى لافاوەکە، دەشڵێت با مامۆستاینی ئایینی داوا لە سەرجەم ئەو هاونیشتمانییانە بکەن کە زیانیان بەرنەکەوتووە، خۆیان بۆ قەرەبووکردنەوە تۆمار نەکەن، چونکە حەرامە.

 بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیه‌ندراوێکدا دەڵێت: لەژێر ڕۆشنایی ئەو ناونیشانەی بۆردی وتاری هەینی کە دەڵێت (ژیان هەڵوێست و قوربانی دانە) تکا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەین ئەمڕۆ هەینی لە وتارەکانتان ئاماژە بە دوو خاڵی زۆر گرنگ بکەن کە ئەمە ئێستا داواکاریی زۆرینەی خەڵکی سنوورەکەیانە بە هەموو دەنگ و ڕەنگ و چین و توێژەکانەوە.

ئەوقافی چەمچەماڵ، بە پێویستی دەزانێت، سوپاس و دەستخۆشیی زۆر لە تەواوی خەڵکی شارەکان بکرێت بە دەوڵەمەند و خێرخوازەکان بە ڕێکخراو و لایەنەکان بە میدیاکار و بە تیمی حکومەت کە لە ماوەی ڕوودانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆمەک و هاوکاریى زیانلێکەوتووانیان کردووە.

هەروەها ئەوقافی چەمچەماڵ دەڵێت، با مامۆستایان لە وتارەکەى ئەمڕۆیاندا داوا لە خەڵکی سنوورەکە بکەن، هەر کەسێک زیانی بەرنەکەوتبێت لە لافاوەکەدا، حەرامە و دروست نییە خۆی تۆمار بکات بۆ وەرگرتنى قەرەبوو نابێت خۆی وەک زیانلێکەلوتوو تۆمار بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن