بەپەلە.. سبەی مووچەی مانگی ١١ی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
03:19 - 15/12/2025
زەمەن_هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێداهاتووە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(١١) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە؛
ئەمڕۆ ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(١١) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەست کراوە بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە بەرواری (١٦)ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
لەم مانگەدا، زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
داوا لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هاولاتیانی ئازیزی کوردستان دەکەین کە مالپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیاریەکان.
هەروەها سەرنجی هەموان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە لە وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە پەیجە فەیک و ساختەکان دووربکەونەوە، چونکە مەبەستیان بەلاڕێبردنی ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستییەکان و دروستکردنی پشێوی و بێ متمانەییە.