20 کوردستان

بەپەلە…پاسپۆرتی سلێمانی ئۆفەرێکی بۆ خەڵکی چەمچەماڵ راگەیاند

03:25 - 11/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، باران و لافاوی دوو رۆژی رابردوو زیانی زۆری بەر نوسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ گەیاندووە و پەیوەندییان بە بەغدادەوە پچڕاوە، پێشبینیدەکەین دوای سەری ساڵ بتوانن دەستبەکارببنەوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، ئاشکرایکرد، بەهۆی لافاو و بارانی دوو ڕۆژی ڕابردوو، زیان بەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی قەزاکە کەوتووە، تا ئەو کاتەی نووسینگەکە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە، هاوڵاتییانی چەمچەماڵ بۆ کاری پاسپۆرت دەتوانن روو لە سلێمانی بکەن، هەر لەوێ کارەکانیان راییدەکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن