پەیامێکی بەپەلە بۆ گشت ڕێکخراوەکان
09:30 - 09/12/2025
زهمهن – ههواڵ
فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومیهكانی ههرێمی كوردستان له پهیامێكی
به پهلهدا داوا له گشت رێكخراوهكان دهكان هەوڵەکانتان بخەنە گەڕ بۆ هەماهەنگی زیاتر و هاریکاری
پێویست بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.
دهقی راگهیهنراوهكه:
پەیامێکی بەپەلە بۆ گشت ڕێکخراوەکان
هەروەک هەموو لایەکتان ئاگادارن رەوشی کەش و هەوا و باران بارین
بۆتە هۆی لافاو و زیانی گەورەی گیانی و ماددی لە هەرێمەکەمان ، لێرەوە جارێکی تر
داواتان لێدەکەینەوە گشت هەوڵەکانتان بخەنە گەڕ بۆ هەماهەنگی زیاتر و هاریکاری پێویست
بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان ،دەتوانن هاوکاری و هەماهەنگیەکانتان راستەوخۆ ئەنجام بدەن
لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان
و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان.
خۆشمان لەسەر هێڵین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەم مەبەستە.
فەرمانگە ئەم هەوڵ و خزمەتەتان بەرز دەنرخێنێت و لێرەوە پێزانینی
تەواومان هەیە بۆ سەرجەم ئەو رێکخراوانەی تا ئێستاش لە ئەرکدان و بۆنەتە فریادرەسێک
بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پاراستنی گیانیان.
فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی
حکومەتی هەرێمی کوردستان