هێرشی کۆرمۆر، بڕینی کارەبایە لەسەر هەزار نەخۆش
08:43 - 27/11/2025
زەمەن پرێس:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم
رایگەیاندووە، هێرشی سەر کۆرمۆر، بڕینی کارەبایە لەسەر هەزاران نەخۆشی نەخۆشخانە و
شوێنە لەناکاوەکان.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی "کاری تیرۆرستی
تەقاندنەوەی کێڵگەی کۆڕمۆر، کارێکی زۆر قێزەوەن و لوتکەی دژە مرۆڤدۆستی و بێ
ویژدانی و تاریک پەرستیە".
ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو کارە
تەنها ڕاگرتن و بڕینی ڕووناکی و غاز و کارەبا نیە لەسەر هاوڵاتیان، بەڵکو بڕینی
لەناکاوی کارەبا و ڕاگرتنی لەناکاوی خزمەتگوزاری پزیشکیە لەسەر هەزاران نەخۆشی ناو
نەخۆشخانەکان و نەخۆشی کتوپڕی فریاکەوتنەکان و باری ناجێگیری چاودێری چڕ و ڕاگرتنی
نەشتەرگەرییەکان و کو
وژاندنەوەی لەناکاوی چەندین ئامێری
پزیکشی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانە".
د.سامان وتیشی: نەفرەت لە دەست و پێوەندانی
تاریکپەرستانی دژی ڕووناکی و سزادانی بەکۆمەڵی کوردستانیان.
وەزیری تەندروستی وتویەتی "بە
ئیڕادەی بەرزی دڵسۆزان، کوردستان هەر ڕووناک و بەرز و خۆڕاگر و بەهێزتر و
ئاوەدانتر دەبێت".