26 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: بەزووترین کات بکەرانی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرابکرێن

08:08 - 27/11/2025

زەمەن پرێس:
قوباد تاڵەبانی داوادەکات، بەزووترین کار ئەو کەسانە ئاشکرابکرێن کە لە پشتی هێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند، لەگەڵ ئەحمەد حەسەن ئەلشەحی، کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان هێرشی تـ.ـیرۆریـ.ـستییان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئیدانەکرد.
دەشڵێت، داوامان کرد حکومەتی فیدراڵ بەبێ هیچ جۆرە خەمساردییەک و بەزووترین کات، بکەران و ئەوانەشی لە پشتی ئەو هێرشەوەن، بۆ رای گشتی ئاشکرابکات. جەختیشمانکردەوە لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە گروپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی و ئابوری.
ئاماژە بەوەشدەکات، "خۆشحاڵیی خۆمان دەربڕی کە ئیمارات گرنگی بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەدات و دڵنیامان کردنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو جۆرە کارئاسانییەک پێشکەشی کۆمپانیاکانی ئیمارات دەکات بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن