ترەمپ گروپی ئیخوان موسلیمین دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
09:48 - 23/11/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی
ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ئیدارەکەی سەرقاڵی
داڕشتنی کۆتا بەڵگەنامەکانە بۆ ئەوەی بە فەرمی "کۆمەڵەی ئیخوان
موسلیمین" وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی بناسێنێت.
ئەمڕۆ
یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی جەست زە نیوزی راگەیاند،
پۆڵێنکردنی ئیخوان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بە بەهێزترین دەستەواژەکان ئەنجام
دەدرێت و ئێستا خەریکی ئامادەکردنی بەڵگەنامەی کۆتایین.
ئەم
بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو، گرێگ ئابۆت، پارێزگاری
ویلایەتی تێکساس، هەریەکە لە ئیخوان موسلیمین و ئەنجومەنی پەیوەندییە
ئەمەریکی-ئیسلامییەکان (CAIR)ی وەک رێکخراوی
تیرۆریستی ناساند و بڕیاریدا رێگرییان لێ بکرێت لە کڕینی هەر جۆرە موڵکێک لەو
ویلایەتەدا.
هاوکات
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە پرۆسەی خستنە
لیستی تیرۆری ئیخوان "لەسەر مێزەکەیە"، بەڵام پرۆسەیەکی وردە و کاتی
دەوێت، بەهۆی بوونی لق و پۆی زۆر لە جیهاندا.