مەسرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی مووچە
01:30 - 06/11/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "بەداخەوە، بابەتی مووچە بە سیاسیی کراوە ئەمە چەندین جارە و هەمیشەش وتوومانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەی بەنداوی (دوین)ی بەسەرکردەوە و قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی: "بەداخەوە کە پرسی مووچە بە سیاسی کراوە، هەمیشەیش وتوومانە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە؛ هەرچی پێویست بوو بێت بە زیادەوە کردوومانە و لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی مووچە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، "چاوەڕێ بووین حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسیارانە ڕەفتار بکات و هاوکات دڵنیایی دا لەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆئەوەی "مووچە دابین بکەین".
ئەمە لە کاتێکدایە، کە مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆی ١٠ مووچەی ساڵی ٢٠٢٥، تەنها هەشت مووچەیان وەرگرتووە.