33 کوردستان

ئەمڕۆ سەدان فەرمانبەر بەدڵشکاوی رۆشتنەوەو مووچەیان وەرنەگرت

02:25 - 27/10/2025

زەمەن _ سلێمانی

ماوەی چەند مانگێکە فەرمانبەرانی هەندێک وەزارەت ئاگادار دەکرێنەوە  مووچەکانیان لە هەژماری من وەربگرن بەڵام مووچەکانیان دانەزیوەتە سەر ئەی تی ئیمەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ و هەندێک لە وەزارەتەکان ئاگادار کراونەتەوە کە دەتوانن لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام هێشتا مووچەکانیان دانەبەزیوەتە سەر ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی هەژماری من و وەرگرتنی مووچەکانیان دوادەکەوێت بۆ سبەی سێشەممە. 

هەروەها لە مووچەی مانگی ڕابردوودا، گەنجینەکانی سلێمانی بۆیان دەرکەوتووە، چەند ملیار دینارێکیان بە دوو مووچەیی ڕۆیشتووە، واتە، هەندێک فەرمانبەر لە فەرمانگەکانیان و لە ئەی تی ئێمەکانیش مووچەکانیان دابەزیوە و وەریانگرتووە، کە ئەمەش بۆ هەماهەنگی نەکردنی نێوان وەزارەتی دارایی وتیمی هەژماری من دەگەڕێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن