کۆمیسیۆن وردەکاری بڵاوكردەوە
03:18 - 26/10/2025
زەمەن:-
کۆمیسیۆن وردەکاری کاندیدی حیزب و هاوپەیمانی و پێکهاتەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: زۆرترین کاندید لەسەر لیستی هاوپەیمانێتییەکان خۆیان کاندید کرووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی وردەکاریی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانی و پێکهاتەکان بڵاوکردەوە و بەپێی بڵاوکراوەکەی کۆمیسیۆن، زۆرترین کاندید لەسەر لیستی هاوپەیمانێتییەکان خۆیان کاندید کرووە، بەکۆی گشتیش حەوت هەزار و 754 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوون:
کاندیدی ڕەگەزی نێر: پێنج هەزار و 504 کاندید
کاندیدی ڕەگەزی مێ: دوو هەزار و 250
کاندیدی لیستی حیزبەکان: سێ هەزار و230 کاندید
کاندیدی لیستی هاوپەیمانێتییەکان: چوار هەزار و 449 کاندید
کاندیدی تاکەکەسی: 75 کاندید
ژمارەی کاندیدەکان لە پارێزگاکانی کوردستان:
کەرکووک: 249 کاندید
سلێمانی: 136 کاندید
هەولێر: 108 کاندید
دهۆک: 59کاندید
لە پارێزگای نەینەواش 1047کەس خۆیان کاندید کردووە:
-بۆ پێکهاتەکان لیستی تاکە کەسی پەیڕەو دەکرێت و بۆ نۆ کورسیی پێکهاتەکان 75 کەس خۆیان کاندید کردووە.
-کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، تائێستا 837 کاندید بەهۆکاری جیاواز لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و ناویان سڕدراوەتەوە، زۆرترین ژمارەی دوورخراوەکانیش بەتۆمەتی پەیوەست بە ئەندامییەتی و لایەنگیری بۆ حیزبی بەعس بووە و تەنیا لەسەر ئەم بابەتە 293 کاندید دوورخراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.