18 کوردستان

بەپەلە.. پارتی دەڵێ چاوەڕێی یەکێتی-ن چونکە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت لە پێش و دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت

05:32 - 21/10/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەگەر تا پێش هەڵبژاردن حکوومەت پێک نەهێنرێت، ئەوا گفتوگۆی پێش و دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرایکرد، نزیکەی ٢٠ ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارتی چاوەڕێی ئەوەیە بەر لە هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتیی حکوومەت پێک بهێنن، بەڵام ئەگەر یەکێتی ئەو کارە نەکات و ئامادە نەبێت حکوومەت پێش هەڵبژاردن پێک بهێنێت، ئەوا گفتوگۆکانی پارتی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتیی بۆ پێکهێنانی حکوومەت جیاواز دەبێت.

ئەوەشزانراوە، پارتی ڕازی بووە، جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی و چەند وەزارەتێکی دیکە بدات بە یەکێتی.

ئاماژەی بەوەشداوە، با ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێوەر بێت و هەر لایەنە و ئیستیحقاقی خۆی وەرگرێت، ئەگەرنا یەکەمبوون چ سوودێكی هەیە، یان هەڵبژاردن چ سوودێکی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن