بەپەلە.. عومرەکارێکی کورد لە سعودییە گیانی لەدەستدا و هەر لەوێش بەخاکدەسپێردرێت
05:37 - 21/10/2025
زەمەن:-
عومرەکارێکی کوردی دانیشتووی شارەدێی بەردەڕەش لە سعودییە لە کاتی بەجێهێنانی عومرە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەرتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حه‌مادی عه‌لی محه‌ممه‌د،عومره‌كارێكی شاره‌دێی بشیریانی سه‌ر به به‌رده‌ڕه‌شه و تەمەنی ٨٧ ساڵ، ئەمڕۆ له شاری مه‌دینه له سعوودیه كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشه هه‌ر له‌و شاره بە خاک بسپێردرێت.
ئاماژەی بەوەدا، به به‌رده‌وامی پەیوەندییان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره هه‌یه ئه‌وانه‌ی گه‌شتی عومره بۆ هاووڵاتیان رێك ده‌خه‌ن و ئاماده‌یی خۆشییان نیشان داوه بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك كه له شاری مه‌دینه پێویست بێت.
وتیشی: خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌مان ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چی زووه مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و عومره‌كاره ته‌واو بكرێت له‌وێ به خاك بسپێردرێت.