مافی مرۆڤ: تا ئێستا هونەر رەشید ئاغا دادگایی نەکراوە
08:56 - 14/10/2025
زەمەن
پرێس:
دەستەى
مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کەس و کاری
تۆمەتبار هونەر ڕەشید لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەوەیان ڕاگەیاندبو کە هاوڵاتی
ناوبراو باری تەندروستی باش نیەو تاوەکوئێستا دادگایی نەکراوە .
دەستەکە
دەڵێت: بۆ ئەو مەبەستە، ڕاوێژکاری دەستە ڕامان مجید سەردانی ناوبراوی کرد
لەگرتوخانەی ئاسایشی هەولێرلەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ کردو دەربارەی کەیسەکەی و باری
تەندروستی و شوێنی حەوانەوەی، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە داوا دەکات بەزوویی
کەیسەکەی یەکلابێتەوە چونکە تاوەکوئێستا دادگایی نەکراوە.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەبارەت بەو هەواڵەش کە خێزانەکەی وتبووی بەچەقۆ لێی
دراوە ناوبراو وتی حاڵەتەکە ئێستا نییە لەماوەکانی ڕابردوو بووە بریتی بوە لە
دروست بونی کێشە لەگەڵ بەندکراوێکی تر و دواتر ئەوەی لێ کەوتەوە بەڵام ڕووداوەکە
بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بەکەسی ترو ئیدارەی گرتوخانەوە نەبووە.
دەستی
مافی مرۆڤ روونیکردوەتەوە، بارودۆخ و خواردن و شوێنی حەوانەوەی باشەو ڕازیە
لەمامەڵەی ستافی ئیداری و چاودێرانی گرتوخانەکە. لەکۆتاییدا دیسان دوپاتی
دەکەینەوە کە دەستەی مافی مرۆڤ بە داچون بۆ هەموو کەیسێک دەکات بەبێ جیاوازی وە
چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤ دەکات لەهەرێمی کوردستان.