بەم مەرجانە ڕێگە بە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدرێت گەشتەکانی بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە
05:32 - 14/10/2025
زەمەن _ هەواڵ
تورکیا لەبەرامبەر دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا، کۆمەڵێک مەرجی داوەتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پێگەی "عالەم جەدید" لەبارەی مەرجەکانی کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلیمانیدا، لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی، ڕێگریی لە هەموو چالاکییەکی پەکەکە و هەسەدە لە سنوری سلێمانی بکرێت، هاوکات پانتاییەکی فراوان بدرێتە کۆمپانیا تورکیەکان بۆ کارکردن لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە.
یەکیکی تر لە مەرجەکان ئەوەیە، کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مافێکی زیاتر بداتە پێکهاتەی تورکمان بەتایبەت لە پارێزگای کەرکوک.
پێگە عێراقییەکە دەشڵیت، ئەمریکییەکان لە بابەتەکەدا ئامادەییان هەبووە و پێیان باشبووە، یەکێتی زیاتر بە ئاڕاستەی تورکیا و ئەوروپادا بڕوات، لەجیاتی ئاڕاستەی ئێران.