بەپەلە.. بەغدا (3) ملیۆن بەرمیل نەوتی ماڵانی بۆ هەرێم دابینكرد
04:50 - 14/10/2025
زەمەن - هەواڵ
بەغدا بڕیاری دا بە ناردنی 3 ملیۆن بەرمیل نەوت (600 ملیۆن لیتر) بۆ هاووڵاتیانی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تەیف سامی، وەزیری دارایی ئامادەی كۆبوونەوەكە
نەبوو، هەربۆیە هیچ بڕیارێك دەربارەی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.
بەپێی زانیارییەكان،
وەزیرە كوردەكان داوای دابین كردنی نەوتی سپییان بۆ هاووڵاتیان هەرێم كردووە بەهۆی
دەستپێكردنی وەرزی سەرماوە، هەربۆیە بڕیار درا بڕی سێ ملیۆن بەرمیل (600 ملیۆن لیتر)
نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.
ئەمە لەكاتێكدایە،
كە ساڵانی ڕابردوو عێراق تەنها 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەرێم دەنارد و بە 50 هەزار
دابەش دەكرا تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم
بە سۆمۆ نەوت بۆ تەواوی هەرێم دابین دەكرێت