وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: هه‌رێم روبه‌ڕوی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی نه‌بۆته‌وه‌و ناشبێته‌وه
10:17 - 13/10/2025
زەمەن
پرێس:
وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كان دڵنیایی دەدات کە هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی
نه‌بۆته‌وه‌و ناشبێته‌وه‌و ده‌شڵێت، وه‌زیره‌كه‌یان له چاوپێكه‌وتنێكدا ته‌نیا
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پشكی نه‌وتی هه‌رێم بۆ پێداویستی ناوخۆ كه‌مه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگەیاند: هەندێ كەناڵ و پەیجەکانی سۆشیال
میدیا، " لەدوا هەوڵیاندا، دیدارێكی كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری سامانە
سروشتییەكان بەوەكالەت لە كەناڵی ئاڤا نیوز، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەكەی
بدەن، بابەتەكەیان بڵاوكردوەتەوە و لە مانشێتی بابەتەكەدا باسیان لە (قەیرانی
سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان) کردوە.
باسی
لەوە کردوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان تەنیا باسی ئەوەی كردوە كە پشكی هەرێم بۆ
ناوخۆ كەمە و وەزارەت هەمو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی بەنزین و سوتەمەنیی زیاتر دابین
بكات و بە هیچ شێوەیەك باسی قەیرانی سوتەمەنی نەكردوە، كەچی ئەوان باسیان لە
قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی کردوە."
وه‌زاره‌ته‌كه
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "بە هیچ شێوەیەك هەرێمی كوردستان روبەڕوی قەیرانی بەنزین
و سوتەمەنی نەبوەتەوە و نابێتەوە."