جەعفەر ئێمینکی: شیعەكان بۆیە عێراقیان كرد بە 18 بازنە بۆ ئەوەی كورد كورسی زیاتر بەدەستنەهێنێت
09:20 - 14/10/2025
زەمەن - هەواڵ
بهرپرسی مهكتهبی
ههڵبژاردنی پارتی، دهڵێت: لە عێراق ناشارەزاییەکی زۆر لە یاسای هەڵبژاردن هەیە،
هەروەها ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن ناسەقامگیری لە عێراق درێژە پێدەدات و له
كاتی دهنگداندا کەمترین دەنگی هێناوە.
جەعفەر ئێمینکی،
بهرپرسی مهكتهبی ههڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بۆئەوەكرد كە بەرزی
ڕێژەی بەشداریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، شیعەکانی ناچار
کرد یاسای هەڵبژاردن بگۆڕن و وڵاتەکە بەسەر 18 بازنە دابەش بکەن، بۆ ئەوەی کورد نەتوانێت
کورسی زیاتر لە پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت.
جەعفەر ئێمینکی ئاماژەی بەوە دا، پارتی بزوێنەرێکی بەهێزی ڕێکخستنی هەیە،
لەو ناوچانەی ژینگەیەکی ئەمنی و سیاسی لەباری نییە، پارتی بە ڕێکخستن و ژینگەی کۆمەڵایەتیی
دەتوانێن سەرکەوتوو بێت.
هەروەها گوتیشی،
لە عێراق ناشارەزاییەکی زۆر لە یاسای هەڵبژاردن هەیە، ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن
ناسەقامگیری لە عێراق درێژە پێدەدات و له كاتی دهنگداندا کەمترین دەنگی هێناوە.