69 کوردستان

نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت

04:20 - 14/10/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و بڕیاری ناردنی نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان درا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند پرسێکی تێدا تاوتوێکرا و بەبێ باسکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی هات.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا، سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی بۆ پاریزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابین بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن