30 کوردستان

له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری ناردنی مووچه‌ هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ ده‌درێت

09:37 - 12/10/2025

زەمەن پرێس:

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ ده‌درێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ میدیای پارتی رایگەیاند، چاوەڕێی بڕیاری بەغدا دەکەن بۆ ناردنی موچەی مانگی هەشت، کە بڕیارە لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر بدەن، ئاماده‌ن بۆ ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار بە بانکی ناوەندیی عێراقی لە هەولێر.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بە موچەی مانگی نۆ ئاماژەی دا "وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی موچه‌خۆرانی ئامادە کردوە و هیچ کەموکورتییەک لە لیستی موچەخۆراندا نییە."
هەورامانی وتیشی، دوای دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت، تیمێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر موچەی مانگی نۆ.
وتەبێژی حکومەت ئەوەى خستەڕوو، هیچ دواکەوتنێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت، چونکە ئەوان موچەیان درەنگ ناردوە و لە دابەشکردنی موچە دواکەوتوین

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن