دارایی هەرێم سەرقاڵی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 یە بۆ بەغدا
10:48 - 14/10/2025
زەمەن - هەواڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كە یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە،
ئێستا سیستەم کراوەتەوە، دەتوانن لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ گەنجینەکان بنێرن.
یەکە ژمێریارییەکان
لەوەش ئاگادارکراونەتەوە کە وردبینی لە لێبڕینی خانەنشینی بکەنەوە و هەڵەکان ڕاست
بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە خێرایی لیستی مووچە ئامادەبکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت.
بەگوێرەی
زانیاریەكان دوای ئامادەبوونی لیستی مووچەی مانگی 10 تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی
کوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە لەگەڵ خۆیان
دەبەن.
لیستی مووچەی
مانگی نۆ لە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ کراوە و هیچ گرفتێکی
نییە. ئێستا کار لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 و ڕێکارەکانی بە سیستمی پەیڕۆڵ دەکرێت،
چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ بەغدا بنێرێت.