کۆمسیۆن دوای ٧٢ سەعات کارتى دەنگدان دەوەستێت
09:34 - 11/10/2025
زەمەن
پرێس:
كۆمیسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، سیستمی دەنگدان بەتەواوەتی رێگری لە
دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات، دوای بەكارهێنانیشی كارتی دەنگدان بۆ 72 سەعات
دەوەستێت.
عیماد
جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
رایگەیاند، سیستمی دەنگدان بەتەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات،
لەبەرئەوەی كارتی دەنگدان دوای بەكارهێنانی لە دەنگداندا بۆ ماوەی 72 سەعات
كاركردنی دەوەستێت، ئەوەش رێگرە لەوەی زیاتر لە جارێك دەنگی پێبدرێت.
ئاماژەى
بەوەشکرد، كۆمیسیۆن بردنەژورەوەی مۆبایل بۆ ناو شوێنی دەنگدان قەدەغە دەكات، ئەوەش
بۆ رێگریكردن لە وێنەگرتن یان بازرگانیكردن بە كارتەكەوە.
بەرپرسەکەی
کۆمسیۆن باسی لەوەش کرد، كۆمیسیۆن نزیكەی 120 هەزار كامێرای لە سەرتاسەری عیراق
داناوە بۆ ڕووماڵكردنی 39 هەزار بنكەی دەنگدان.