روانگەی ئیکۆ: داهاتی نه‌وت به‌شی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ناكات
09:42 - 11/10/2025
زەمەن
پرێس:
روانگه‌ی
ئیكۆی عێراق بڵاوى کردەوە، پێشبینى دەکەین نرخی نه‌وت بۆ ٦٠ دۆلار داده‌به‌زێت،
ئەمەش كۆرتهێنانی دارایی له عێراق زیاد ده‌كات و چیتر داهاتی نه‌وت به‌شی خه‌رجییه‌كانی
ده‌وڵه‌ت ناكات، کە بەشێکى زۆرى ئەم داهاتە بۆ دابینکردنى مووچە دەراوت.
روانگه‌ی
ئیكۆی عێراق سەبارەت بە ڕێژەى داهاتى نەوت و زۆر بوونى خەرجییەکان، هەروەها
درووستبوونى کێشە بو مووچەى فەرمانبەران، ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت:چیتر
داهاتی نه‌وت به‌شی خه‌رجییه‌كانی مانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت ناكات، كه مانگانه نزیكه‌ی
١١ ترلیۆن دیناری عێراقییه، كه به‌شێكی زۆری بۆ مووچه ده‌ڕوات.
ئاماژە
بەوەشکراوە، داهاتی نەوتی دەوڵەت لە ١٠ ترلیۆن دینار زیاتر نەبووە، بەپێی نرخەکانی
ئێستا، کە هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٦٥ بۆ ٦٧ دۆلاردایە، داهاتی نا نەوتییش لە
دوو ترلیۆن دینار زیاتر نەبووە.
روانگه‌ی
ئیكۆی عێراق پێشبینیشی كردووه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ٦٠ دۆلار
دابه‌زێت و دەشڵێت: تا کۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو کورتهێنانی دارایی بە بڕی
١٢.15 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە.