27 ئابوری

ئێستا زیاتر له‌ 600 هه‌زار موچه‌خۆر كاتی بانكیان وه‌رگرتووە

09:40 - 12/10/2025

زەمەن پرێس:
پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 هه‌زار موچه‌خۆر كاتی بانكیان وه‌رگرتۆته‌وه‌.
پرۆژەی هەژماری من، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکۆردوە، "ئێستا زیاتر لە 600 هەزار موچەخۆری هه‌رێمی كوردستان کارتەکانیان دراونەتەوە و لە هەرشوێنێک و هەر کاتێک بێت بە ئاسودەیی و ئاسانی دەتوانن موچەکانیان وەربگرن."
هه‌ژماری من دەشڵێت: تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار موچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا تۆمار کراون، هەروەها 501 هەزار و 500 کەسیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە موچەی مانگی حەوتیان وەرگرتوه‌.
هەر بە پێی زانیارییەکانی پرۆژەی هەژماری من، تا ئێستا زیاتر لە 580 ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)، لە 200 شوێنی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دانراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن