تەوەرەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران
09:16 - 01/10/2025
زەمەن - هەواڵ
کابینەی حکومەت کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخى
دارایی هەرێمى کوردستان دەکات.
بەگوێرەی کارنامەى کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى وەزیران
، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵى سەعد عەبدوڵا دەکرێت و سێ تەوەر
تاوتوێ دەکرێت.
لە بڕگەى یەکەمدا، بارودۆخى دارایی نوێى هەرێمى
کوردستان و خەرجییەکان لەدواى جێبەجێکردنى رێککەوتنى سێقۆڵى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى
کوردستان تاوتوێدەکرێت و هەروەها بابەتى پۆلێنکردنى داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنى
بەشى گەنجینەى فیدڕاڵى و خستنەڕووى رەشنووسى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى
کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە برگەی دووەم و سێیەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ
لە بارەی هەڵوەشانەوەی چەند بڕیارێکی پێشووتری ئەنجوومەنەکە و رێبەری سەلامەتی دەکرێت
کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەى لێکتێگەیشتنى هەولێرو
بەغداد، کە لە 17ـى تەمموز پەسەندکرا، تا یەکلاکردنەوەى پرسى داهاتى نانەوتى ، هەرێمى
کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار بەکاش دەداتە بەغداد.
حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ مانگەکانى ئایارو
حوزەیران و تەمموز، بڕى 360 ملیار دینار