دانا عەبدولکەریم: هەموو مانگێک مووچە مسۆگەرە
12:59 - 02/10/2025
زەمەن _ هەواڵ
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مسۆگەرکردنی ناردنی مووچە بڕیاردراوە مانگانە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بلۆک بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپێردرا مانگانە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بلۆک بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە مانگانە هەر کاتێک پارەی مووچە ئامادەبوو، راستەوخۆ ١٢٠ ملیار دینارەکە رەوانەی بەغداد بکرێت و چیدی کێشەی دواکەوتنی مووچە دروستنەبێت.