بەغدا بەپاساوێك ناردنی موچە بۆ سێشەممە یان چوارشەممە دوادەخات
10:27 - 29/09/2025
زەمەن - هەواڵ
بەپاساوی سەرقاڵبوونیان
بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و کێشەی نەختینە لە بانکەکاندا، ناردنی
موچە بۆ سێشەممە یان چوارشەممە دوادەكەوێت.
رۆژی شەممە 27ی
ئەیلول، بۆ یەکەمجار دوای دوو ساڵ و نیو، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دابەشکردنی
مانگانە لە کاتی خۆیدا.
بەگوێرەی ئەو
زانیاریانەی "زەمەن" لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە
دەستیكەوتووە بەغدا بەپاساوی سەرقاڵبونیان بە
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی و هەروەها کێشەی کەمبوونەوەی پارەی
کاش (نەختینە) لە بانکەکاندا، پرۆسەی تەمویلکردنی هەرێمی دواخستووەبۆ رۆژەكانی سێشەممە
یان چوارشەممە
بڕیاریشە لەم
مانگەوە لێبڕینی 3%ی بەشداریی خانەنشینی دەستپێدەکات و سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان
دەگرێتەوە. بەمەش کۆی لێبڕینی خانەنشینی لەسەر مووچەی بنەڕەتی لە 7%ـەوە بۆ 10% بەرزدەبێتەوە
و هاوتای سیستمی عێراق دەکرێت.