سبەینێ مووچەی مانگی ٧ دابەش دەکرێت
08:27 - 30/09/2025
زەمەن
پرێس:
سبەینێ
موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت.
سبەینێ
چوارشەممە موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە
دابەشدەکرێت، زیاتر لە 500 هەزار موچەخۆر موچەکانیان وەردەگرن.
پرۆژەی
هەژماری من بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاتر
لە 500 هەزار کەس موچەکانیان لەرێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، 580 ئامێری ATM لە شوێنە جیاوازەکان
دانراون و بەشداربووانی هەژماری من دەتوانن سبەینێ موچەکانیان وەربگرن.
پرۆژەی
هەژماری من ئەوەشی خستوەتەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار کەس لە پرۆژەکە
تۆمارکراون.