ئەوقافی هەرێم: ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجیان درێژكرایەوە
07:46 - 18/09/2025
زەمەن پرێس:
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند، ماوەی
تۆماركردنی ناوی حاجیان تا 26ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند:
بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان، لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و
کاروباری ئایینی، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ماوەی
ناونوسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ 26ی ئەیلولی 2025، تا کاتژمێر دوازدەی شەو.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەدوای ئەم رێکەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان
کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە، ئەمەش وەک دەرفەتێک بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە ناویان
لەسیستمی نوێ تۆمار بکەن.