چوار شەو تونێلی ئەزمەڕ پاکدەکرێتەوەو هاتوچۆ رادەگیرێت
12:57 - 18/09/2025
زەمەن _ سلێمانی
هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەمەبەستی پاککردنەوەو هێڵکاری شۆستەو شەقامی ناو تونێلی پێشرەو لەشەوی شەممە لەسەر یەک شەممەوە بەرواری ۲٠/۲۱ ی ۹ بۆماوەی چوار شەو لەسەعات ۱۱ شەو بۆ ٦ ی بەیانی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.