بزوتنەوەى گۆڕان: ئەو کۆبوونەوەیەی بەناوی گۆڕانەوە دەکرێت نە کاری پێکەوەییە و نە بۆ ئاشتەواییە
07:20 - 18/09/2025
زەمەن پرێس:
بزوتنەوەى
گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەو کۆبونەوەیە کە جارێک ئەڵێن پلینیۆمە (پلینیۆم لە دەستوری
گۆڕان هەر بونی نیە)، یان کۆبونەوەی فراوان یان کۆنفرانس هیچ پەیوەندییەکی بە
مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە نیە. نە کاری پێکەوەییە و نە بۆ ئاشتەواییە!
لە
راگەیەندراوێکدا بزوتنەوەی گۆڕان کە بارەگاکەی لە گردی زەرتەگەیە رایگەیاند: ئەو
کۆبونەوەیە کە جارێک ئەڵێن پلینیۆمە (پلینیۆم لە دەستوری گۆڕان هەر بونی نیە)، یان
کۆبونەوەی فراوان یان کۆنفرانس هیچ پەیوەندییەکی بە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی
زەرگەتەوە نیە. نە کاری پێکەوەییە و نە بۆ ئاشتەواییە!
ئاماژەى
بەوەشکردوە، کاتێک پەیوەندی لەگەڵ هەڵسوڕاوان دەکەن بە درۆ دەڵێن کە کۆبونەوەی
هەردو لایە یان بۆ ئاشتەواییە. ئەمەش دورە لە راستییەوە و ئەو بەڕێزانە هەرچی
پرۆژەی ئاشتەوایی هەیە رەتیانکردۆتەوە.
دەقی
راگەیەندراوەکە
پەیام و
ئاگاداری بۆ گۆڕانخوازان ئەندامانی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕانخوازان و
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان سڵاو و رێزی تایبەت، دەنگۆی ئەوە هەیە رۆژی شەممە،
٢٠ی ٩ی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی پێشێلکارانی دەستوری گۆڕان و بەرنامەی سیاسی و هەموو
بنەماکانی قانون و کاری رێکخراوەیی، کۆبونەوەیەک بە ناونیشانی (خۆ رێکخستنەوە،
کاری پێکەوەیی و ئاشتەوایی) لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەن. ئەم
پەیام و ئاگادارییە بۆ ئاشکراکردنی راستیەکان ئاراستەی بەڕێزتان ئەکەین:
ئەو
کۆبونەوەیە کە جارێک ئەڵێن پلینیۆمە (پلینیۆم لە دەستوری گۆڕان هەر بونی نیە)، یان
کۆبونەوەی فراوان یان کۆنفرانس هیچ پەیوەندییەکی بە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی
زەرگەتەوە نیە. نە کاری پێکەوەییە و نە بۆ ئاشتەواییە!
کاتێک پەیوەندی لەگەڵ هەڵسوڕاوان دەکەن بە
درۆ دەڵێن کە کۆبونەوەی هەردو لایە یان بۆ ئاشتەواییە. ئەمەش دورە لە راستییەوە و
ئەو بەڕێزانە هەرچی پرۆژەی ئاشتەوایی هەیە رەتیانکردۆتەوە.
لە ١٣ی ٤ی ٢٠٢٥ هەموو سیفەتێکی قانونیان
لەدەستداوە، ئەمەش بە نووسراوی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە
لە فەرمانگەی گشتی پارت و رێکخراوە سیاسیەکانەوە دەرچوە.
مەرامی پشت ئەم جۆرە کۆبونەوانە بۆ
فریودانی گۆڕانخوازانە چونکە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران (٦) مانگ دەرفەت دراوە
بە گۆڕان، تاکو کێشەکانی چارەسەر بکات. ئەم کارانە بۆ تێکدانی دۆخەکەیە.
ئاگاداری
سەرجەم (هەڵسوڕاوان، مەکۆکان و ئەندامانی دەستەی گشتی) ئەکەین کە خۆیان بە دوور
بگرن لە بەشداری لەو کۆبونەوەیە، چونکە هیچ پەیوەندی بە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی
گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە نیە.
دوپاتی دەکەینەوە کە پابەندین بە پەیام و
بەرنامەو دەستووری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و رەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە،
هاوتەریب بە کردەوەش سەلماندومانە پابەند بووین بە سەرجەم بڕیارو راسپاردە
قانونییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، کە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا
پەیڕەو کراوە
لەگەڵ
رێزدا.
بزوتنەوەی
گۆڕان مەکۆی سەرەکی لە گردی زەرگەتە ١٨ی ٩ی ٢٠٢٥