سه‌رۆكی دروزه‌كان داوای جیابوونه‌وه‌ی سوه‌یدا له سووریا ده‌كات
07:58 - 25/08/2025
زەمەن پرێس:
حیكمه‌ت هیجری ڕێبه‌ری
ڕۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له سووریا ئه‌مڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای پشتیوانی
نێوده‌وڵه‌تیی كرد، بۆ جیابوونه‌وه‌ی سوه‌یدا له سووریا.
ئەمڕۆ ڕێبه‌ری ڕۆحی
كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له سووریا حیكمه‌ت هیجری، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند“داوا
له جیهان و گه‌لانی ئازاد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان بوه‌ستن و هه‌رێمێكی
جیا ڕابگه‌یه‌نن بۆ پاراستنی ئێمه لە سووریا جیا بکرێینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گه‌شته‌كه‌مان
به ناونیشانێكی نوێ ده‌ستیپێكردووەتەوە، دوای ئه‌و بارودۆخ و ئەزموونەی ئه‌م دواییه،
كه مه‌به‌ست لێی قڕكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی دروز بوو”.
حیكمه‌ت هیجری سوپاسی
ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد، كه له پاڵ ئەوان وه‌ستابوون بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان،
دیارترینیان ئه‌مریكا و ئیسرائیل بوون.