61 کوردستان

مامۆستایەكی ئاینی كورد لە كرماشان بەتۆمەتی دژایەتی حكومەت پێنج ساڵ سزادرا

01:18 - 08/09/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 ئایەت غوڵامی، مامۆستای ئایینیی سوننە مەزهەب لە کرماشان، سزای پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

 دوێنێ یەکشەممە، ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥،  دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان، سزای پینج ساڵ و نیوی زیندانیی بەسەر مامۆستا ئایەت غوڵامی، وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی محەممەد مستەفا لە کرماشان و مامۆستا لە قوتابخانە ئایینییەکان سەپاند.

سزاکەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی رژێم، بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی" لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان دراوەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئایینییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، مامۆستا ئایەت غوڵامی، پێشنوێژی مزگەوتی محەممەد مستەفا لە کرماشان و مامۆستا لە قوتابخانە ئایینیەکان بۆ دادگەی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لقی کرماشان بانگ کرا و دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن