72 کوردستان

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ٨٠٪ی پڕۆژەی رێگای ستراتیژی (قەڵادزێ-دارەشمانە)ی تەواو کرد

11:54 - 08/09/2025

زەمەن -هەواڵ

 

 کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای قەڵادزێ-دارەشمانە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین قۆناغی گرنگی بڕیوەو لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

 پڕۆژەکە لە رۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٥ لەلایەن دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردی بناغەی دانراوە، پێکهاتوە لە نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگاکە بە درێژی (١٠.٣)کم، گوژمەی پڕۆژەکە دوای گۆڕانکاری سێ ملیار و (٧٦) ملیۆن دینارەو لەئێستادا زیاتر لە ٨٠٪ی کارەکانی تەواو بوە.

پڕۆژەی رێگای (قەڵادزێ-دارەشمانە) یەکێکە لەپڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و جگەلەوەی رێگایەکی سەرەکی هاتوچۆی هاوڵاتیانە، هاوکات رێگایەکی بازرگانیەو دەروازەی سنوریی کێلێ بەقەڵادزێ دەبەستێتەوە، لەڕوی کشتوکاڵ و گەشتیاریشەوە سودێکی گەورەی بۆ ناوچەکە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن