یەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی ئیسماعیل عەبدوڵا
12:31 - 08/09/2025
زەمەن - سلێمانی
ئەمڕۆ 8ی ئەیلول،
ساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر كۆچی دوایی چالاکی کۆمەڵایەتی ئیسماعیل عەبدوڵا ناسراوە بە
(ئیسماعلی سەرای ئازادی) كە بەنەخۆشیەکی کتوپڕ کۆچی دوایکرد
ئیسماعیل عەبدوڵا
جگە لەوەی چالاکێکی کۆمەڵایەتی ناسراو بوو لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان، هاوکات هەڵسوڕاوی
دیاری بزووتنەوەی گۆڕانیش بوو.
كۆچكردوو دەنگێكی
دلێرو دژى نادادى و گەندەڵى و جەور و ستەم دەوەستایەوە و جوانەمەرگ، گەنجێکى پڕ وزەو خۆشەویستى نێو هاوڕێیانى بو، هەموو تواناکانى خستبوە خزمەت چاکەى گشتى .
ئیسماعیل عەبدوڵا بێ سڵکردنەوە لە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک لەسەر گیانى خۆى، لە تەک هاوڕێیانیدا (63) رۆژ لە سەراى ئازادى سلێمانى دەنگى حەق و بانگى ئازادى و یەکسانى و دادپەروەرى بەگوێى دەسەڵاتداران و هەمو خەڵکى کوردستان دا.
ساڵی پار، رۆژی
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەنەخۆشیەکی کتوپڕ کۆچی دوایکرد
كورتەیەك ژیاننامەی ئیسماعیلی
سەرای ئازادی
▪️ئیسماعیل عەبدوڵا ئیسماعیل محەمەد
لە دایک بووی
شاری سلێمانی لە 30ی12ی1982.
▪️دەرچووی پەیمانگای سەردەم_ی ناحکومی بۆ زانستەکانی
کۆمپیوتەر ، بەشی نیتۆرک 2017 بۆ 2018.
▪️دانیشتوی گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی بوو.