سودانی بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان وەزارەتی دارایی راسپارد
06:39 - 04/09/2025
زەمەن-هەواڵ
سەرۆك
وەزیرانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و بانكە حكومییە پەیوەندیدارەكانی
راسپاردووە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان
ئاژانسی
رەسمی هەواڵی عێراق، لە زاری سەرچاوەكی حكومەتەوە بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و بانكە حكومییە
پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە كە سبەی هەینی و دووسبەی شەممە، دەوام بكەن بۆ
تەواوكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.
دابەشكردنی
مووچەی خانەنشینان لە عێراق چەند رۆژێكە دواكەوتووە و ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی لە
روونكردنەوەیەكدا رەتیكردەوە دواكەوتنی بەهۆی نەبوونی سیولەوە بێت و وتی،
دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، پەیوەندی بە هۆكاری تەكنیكی و سیستمی
خەرجكردن و حەواڵە بانكییەكانەوە هەیەو هیچ پەیوەندییەكی بە سیولەوە نییە.
وەزارەتەكە
ئاماژەى بەوەشکردوە، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی خانەنشینان بەتەواوەتی مسۆگەرە و
تیمە تەكنیكییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە بانكییەكان بەدرێژایی كات بەردەوامن
لە كارەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی مووچەی خانەنشینان لەماوەی كەمی داهاتوودا